به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ ستاف‌و مامۆستایانی په‌یمانگای هیوا كۆده‌بێته‌وه
له‌سه‌ر داوای خۆیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ ستاف‌و مامۆستایانی په‌یمانگای هیوای نابیستان كۆده‌بێته‌وه‌و گوێ له داواكانیان ده‌گرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 16ی 1ی 2017، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ئاشتی نوری به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان هه‌ماهه‌نگی، له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و ستافی په‌یمانگای هیوای نابیستان كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر خواستی ستافی په‌یمانگای هیوا بوو، تیایدا گفتوگۆی ته‌واو له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی په‌یمانگای كرا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی په‌یمانگاو ئاماده‌بووان كرد سه‌باره‌ت به دیدو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن‌و پره‌نسیپ‌و بنه‌ماكانی دانان‌و به‌خشینی به‌ڕێوبه‌رو شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هاوچه‌رخ خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به راشكاوای بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كه ده‌ربڕی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به‌ڕێزو سنگفراوانییه‌و گوێی لێگرتن.
|