• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داوای‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ مامۆستاو توێژه‌رو كارمه‌ندی‌ په‌یمانگاكانی‌ ده‌كات


پاش ناڕه‌زایی‌ مامۆستایان به‌هۆی‌ دۆخی‌ ژیان‌و كه‌می‌ مووچه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی‌ حكومه‌ت به‌ ته‌رخانكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، مامۆستاو ستافی‌ په‌یمانگاو خوێندنگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ شایسته‌ی‌ هه‌مان ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان ده‌زانێت‌و داوا ده‌كات بۆیان خه‌رج بكرێت.

به‌ پێ دوو نوسراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ژماره‌(2760) له‌ 16ی‌ 11و (2879)ی‌ 29ی‌ 11ی‌ 2016، كه‌ واژۆی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ره‌، كه‌ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ داوا ده‌كات به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانی‌ مامۆستایان‌و خوێندنگه‌كان به‌و بڕه‌ پارانه‌ی‌ دیاریكراون بۆ ستاف‌و مامۆستیایانی‌ په‌یمانگاو خوێندنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین:" ئێمه‌ زۆر باش ئاگاداری‌ كاری‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ خوێندنگه‌و په‌یمانگاكانمانین، هه‌ربۆیه‌ جه‌خت ئه‌كه‌ینه‌وه‌و داكۆكی‌ ئه‌كه‌ین له‌ وه‌ی‌ مافی‌ ستافی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانمان به‌ كارمه‌ندو مامۆستاو توێژه‌ره‌كانمانه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ببێت‌و پشتگیریی‌ داواكانیان ده‌كه‌ین، له‌م ڕوه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ نووسراومان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مافی‌ مامۆستاو كارمه‌ندان‌و توێژه‌رانی‌ ئێمه‌ش له‌و هاندانه‌ له‌بیر نه‌كرێت‌و دابینبكرێت، هیوادارم لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئه‌رێنی‌ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌، هێنده‌ی‌ ئاگاداریش بم نووسراوه‌كانمان كاریان له‌سه‌ر كراوه‌و ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كراون‌و چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامین ".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك په‌یمانگاو خوێندنگه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنان پێشكه‌ش به‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كات كه‌ تیایاندا هاوشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ منداڵان ده‌توانن له‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیواو ڕووناكی‌ بڕوانامه‌ی‌ نۆیه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌ده‌ستبهێنن‌و پاشان له‌ په‌یمانگاو خوێندنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ درێژه‌ به‌ خوێندنی‌ ئاماده‌یی‌‌و پیشه‌یی‌ بده‌ن.

به‌مه‌به‌ستی‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانه‌كه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕێنمایی‌ ده‌ركردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ بڕی‌ 150 هه‌زار بۆ مامۆستایانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو بڕی‌ 100 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی‌ ناوشار.


13/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.