• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: مه‌به‌ستمانه‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵان بڕه‌خسێنین

له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ ژیانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 12ی‌ 1ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ دایه‌نگه‌وه‌ ڕایگه‌یاند:"مه‌به‌ستمانه‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵان له‌ دایه‌نگه‌كان بڕه‌خسێنین‌و مافه‌كانیان له‌ ژیان‌و جه‌سته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست به‌رجه‌سته‌ ببێت". سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری‌ چنور موحه‌ممه‌د، له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ژیانه‌وه‌، كه‌ هۆكار چییه‌ دایه‌نگه‌كانتان پابه‌ند كردووه‌ به‌ دابینكردنی‌ پزیشك، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌: "به‌ پێی‌ سیستمی‌ په‌یڕه‌ویلێكراو، ژماره‌ 2ی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، هه‌روه‌ها ڕێنمایی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و پاراستنی‌ ژیانی‌ منداڵان‌و ده‌سته‌به‌ربوونی‌ مافه‌كانیان، بڕیارماندا به‌ پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاره‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ بوونی‌ پزیشكی‌ تایبه‌ته‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خولی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌و منداڵان بكات‌و له‌ سه‌لامه‌تی‌ دایه‌نگه‌ له‌ ڕووی‌ ته‌ندروستی‌و ته‌ندروستی‌ منداڵه‌كان بكۆڵێته‌وه‌و هه‌ر كارو ڕاسپارده‌و ڕێنماییه‌ك پێویست بێت ئاراسته‌ی‌ ستافی‌ دایه‌نگه‌و دایك‌و باوكی‌ منداڵه‌كانی‌ بكات، دوا مۆڵه‌تیش بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌و 11 بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017 بوو، هه‌ربۆیه‌ پاش ئه‌و به‌رواره‌ لیژنه‌كانمان سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كانیان كردووه‌و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر كه‌م‌و كورتییه‌ك ڕاپۆرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‌و لێپێچینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت بۆ سه‌پێچیكارو سوپاسی‌ دایه‌نگه‌ی‌ پابه‌ندیش ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێشتر به‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان گفتوگۆ كراوه‌و بۆیان ڕوونكراوه‌ته‌وه‌". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ كوێ‌ پزیشك دابین بكه‌ن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: " ئێمه‌ دایه‌نگه‌كانمان سه‌رپشك كردووه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ ئه‌و سه‌په‌رشتییه‌ به‌رده‌وامه‌ دابین بكه‌ن یاخود نا، ئه‌گه‌رنا پێویسته‌ خۆیان گرێبه‌ست بكه‌ن‌و پزیشكیان هه‌بێت‌و ئه‌ركه‌كه‌ جێ‌ به‌جێبكه‌ن". بۆ ئاست‌و پسپۆڕی‌ پزیشكه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌: " هه‌تا پزیشكی‌ پسپۆڕی‌ منداڵان بێت باشتره‌و بۆ دایه‌نگه‌ش ئه‌بێته‌ خاڵێكی‌ ئه‌رێنی‌ له‌ كاتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندندا، به‌ڵام وه‌ك هاوكارییه‌ك له‌م كاتی‌ قه‌یرانه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ منداڵ لای‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت یاریده‌ده‌رێكی‌ پزیشك به‌و كارانه‌هه‌ستێت كه‌ خزمه‌تی‌ له‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌متر نه‌بێت له‌ 10 ساڵ". ئه‌م وه‌ڵام‌و لێدوانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ گرنگیپێدانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ منداڵ‌و مافه‌كانی‌ هه‌روه‌ك به‌شێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ باش‌و پاراستنی‌ ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌ منداڵه‌كان‌و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵانی‌ ته‌مه‌نی‌ دایه‌نگه‌.


12/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.