• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 10ی‌ 1ی‌ 2017، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كارگێڕی‌‌و پێشوازی‌ ڕاپۆرتی‌ خۆیان پێشكه‌شكردو ڕاپۆرته‌كان‌و ئه‌نجامی‌ كه‌مپینه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌  لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ كراو پاشان شێوازی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كان دیاریكران.

ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپین لای‌ خۆیانه‌وه‌ پێشوازی‌ هاووڵاتیانیان له‌ كه‌مپینه‌كه‌ به‌ ڕووداوێكی‌ زۆر باش وه‌سفكردو سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌كردن، هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ به‌ ئه‌زموونێكی‌ گرنگ‌و پڕ بایه‌خ ته‌ماشاكران، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌ وردی‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كه‌مپینه‌كه‌یان گفتوگۆكردو بۆچونی‌ خۆیان له‌باره‌ه‌وه‌ خسته‌ڕوو، ئه‌نجامه‌كانیش به‌ پێی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ پێشترو له‌كاتی‌ ڕاگه‌یاندنیدا دیاریكرابوون به‌ سه‌ركه‌تووانه‌ وه‌سفكرد.

هه‌ر له‌ ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا كه‌ دواتر كاته‌كه‌ی‌ دیاریده‌كرێت ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕایگشتی‌ بخرێنه‌ ڕوو، پاشان سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانیش له‌ وێبسایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ به‌رقه‌راركردنی‌ شه‌فافییه‌ت له‌ پرۆسه‌كه‌دا.

جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ پێناو منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و خانه‌كانیاندا‌و بۆ قه‌ره‌بووی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌و كه‌م‌و كورییه‌كان‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌‌و له‌ پێناو ڕاگرتنی‌ ژیانێكی‌ باشتر بۆ سودمه‌ندانی‌ خانه‌كان، له‌ 30ی‌ 11ی‌ 2016 له‌ هۆتێل تایتانیك به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و حزبی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ ڕاگه‌یه‌نراو تا 31ی‌ 12ی‌ 2016 به‌رده‌وام بوو له‌ پێشوازیی هاوكارییه‌كان، له‌ ئێسته‌دا كاره‌كانی‌ كه‌مپینه‌كه‌ كۆتایی‌ هاتووه‌، به‌ڵام ده‌رگای‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان كراوه‌یه‌ له‌ كاتی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ، له‌ سه‌عات 8.30 تا 12.30، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌، ڕێكاره‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كانیش به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان ده‌بێت‌و هه‌ر كه‌سێك هاوكاری‌ پێشكه‌ش ده‌كات وه‌سڵێكی‌ پێده‌درێت‌و زانیارییه‌كانی‌ تۆمار ده‌كرێت به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ تایبه‌ت به‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.


10/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.