• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ ساڵانه‌یدا گفتوگۆی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ كرد

به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆی‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و گرفتی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و چاوێریی‌ خێزان‌و به‌رنامه‌و كاری‌ ساڵێكی‌ ڕابردووی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و به‌شه‌كان‌و دروستكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ نێوان فه‌رمانگه‌و به‌شه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 8ی‌ 1ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ره‌به‌ندیخان‌و ڕانیه‌و سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا دڵسۆزانه‌ كاریان كردووه‌و خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان پێشكه‌شی‌ هاووڵاتیان كردو، هه‌روه‌ها هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ 2017 دا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دڵسۆزی‌‌و خزمه‌ته‌كانیان به‌ سودمه‌ندانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان ڕاپۆرتی‌ خۆیان پێشكه‌شكردو پاش گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان به‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ چه‌ند پێشنیارو ڕاسپارده‌یه‌ك له‌ خزمه‌ت كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی‌ هات.



09/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.