• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو


به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆی‌ ستراتییجیه‌كانی‌ چاكسازی‌ له‌ بواری‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پاراستنی‌ هه‌ژاران، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 8ی‌ 1ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان وه‌فدی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ له‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ غه‌سان خۆجه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕانیه‌‌و به‌رپرسانی‌ هۆبه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستن له‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتیبوو له‌ گفتوگۆی‌ ئه‌و ستراتییجیانه‌ی‌ كه‌ له‌ بواری‌ چاكسازی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێشنیاركردوون كه‌ خۆیان له‌ باشتر ده‌ستنیشانكردنی‌ هه‌ژاران‌و پاراستنیاندا ده‌بینێته‌وه‌و دانانی‌ میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئامانجه‌ بهێنێته‌ دی‌ كه‌ له‌ پێناویدا پاره‌و هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێن.



08/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.