• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كه‌مپینه‌كه‌ كۆتایی‌ دێت‌و ده‌رگای‌ به‌خشین‌و وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان به‌مجۆره‌ به‌رده‌وامه‌


لیژنه‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ 11ی‌ 2016 له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا، ئاگاداری‌ هاووڵاتیان ده‌كات سه‌عات 5ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 31ی‌ 12ی‌ 2016، ده‌بێته‌ كۆتا كات‌و ڕۆژی‌ كه‌مپینه‌كه‌و چالاكییه‌كانی‌، به‌ڵام ده‌رگای‌ به‌خشین‌و وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ خێرخوازان‌و چاكه‌كارانه‌وه‌ به‌رده‌وام كراوه‌ ده‌بێت‌و به‌ پێی‌ ڕێنمایی دارایی‌ صندوقه‌كه‌ هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌ كاتی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمیدا.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپین سه‌ره‌ڕای‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ بۆ هاووڵاتیان ئاگاداری‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كاته‌وه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی‌ كه‌مپینه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كات‌و شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باره‌ ئاساییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ی‌ هه‌ر ڕۆژێكی‌ ده‌وام، له‌ بینای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌و كاتانه‌شدا به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ ڕێنمایی‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌‌و به‌پێی‌ وه‌سڵ هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گیرێن‌و ده‌خرێنه‌ خزمه‌ت خانه‌كانه‌وه‌.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌
31ی‌ 12ی‌ 2016   



31/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.