• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ پارێزگار ده‌كات‌و ژماره‌یه‌ك گرفت و پلان‌ تاوتوێده‌كه‌ن


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێك سه‌ردانی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و چه‌ند گرفتێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تاوتوێده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 29ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ندامییه‌تی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاشتی‌ نوری‌، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و هیوا ڕه‌حمان، ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ كاك  سه‌ردار قادر، پارێزگاری‌ سلێمانیان كردو گفتوگۆی‌ چه‌ند پرسێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ پارێزگای‌ سلێمانیان كرد به‌تایبه‌ت پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ ده‌ستبه‌كاربوون، پشتیوانی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ بۆ پارێزگار ده‌ربڕی‌، هه‌روه‌ها چه‌ند گرفتێكی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ خسته‌ڕوو، لای‌ خۆشییه‌وه‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فده‌ هاوڕێكه‌ی‌ كردو ئه‌و گرفتانه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ پارێزگارو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ دا.

ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ دیداره‌كه‌ بریتیبوو له‌ دیارده‌ی‌ سواڵ‌و كارپێكردنی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌ به‌تایبه‌ت له‌ ترافیك لایته‌كاندا كه‌ پێشێلكردنی‌ مافی‌ منداڵانی‌ تێدایه‌‌و پاشان مایه‌ی‌ بێزاری‌ هاووڵاتیان‌و سیمایه‌كی‌ ناشیرینیشه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماده‌ییان ده‌ربڕی‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌مه‌رجی‌ پشتیوانی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، دواتر بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌ش به‌ پارێزگار بكات.



29/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.