به‌ڕێوبه‌رێتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئاهه‌نگێك بۆ سودمه‌ندانی خانه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ی 12ی 2016، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئاهه‌نگێكی بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی خانه‌كان سازكرد‌و ساتێك خۆشییان خسته سه‌ر لێوی منداڵه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه ئاهه‌نگی ئه‌م ئێواره‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی كاك لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی كوردستان/ زانیاریی، ئه‌نجامدراو ئێواره خوانێكیش به‌هه‌مان مه‌به‌ست سازكرا.
جێی ئاماژه‌یه ناو به‌ناو له‌لایه‌ن گروپ‌و ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ئاهه‌نگ بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان سازده‌كرێت‌و بۆئه‌وه‌ی ساتێك كاته‌كانی به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رن‌و دووربن له فشاره ده‌روونییه‌كان.
ئه‌م ئاهه‌نگه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كاره‌كانی كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به ئه‌ندامییه‌تی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوه‌و كه‌مپینه‌كه تا ڕۆژی 31ی 12ی 2016 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی‌و چاوه‌ڕوانی هاووڵاتیانی خێرخواز‌و چاكه‌كار ده‌كات تا پشتیگیریی له خانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌م‌و كورتییه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
|