• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ده‌ربه‌ندیخان، فیستیڤاڵی‌ هونه‌رو چالاكی‌ بۆ منداڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت



به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌هاوكاری‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستن‌و چالاكی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان فیستیڤاڵێكی‌ هونه‌رو گۆڕانی‌‌و سرودی‌ نیشتیمانی‌ بۆ منداڵان به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 28ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قائمقامی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌پرسی‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، فیستیڤاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ هونه‌رو گۆڕانی‌‌و سرود بۆ منداڵانی‌ ئاواره‌ی‌ سوری‌‌و ئاواره‌ی‌ عێراقی‌‌و منداڵانی‌ ناوخۆی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ هۆڵی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستن‌و چالاكی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو.

ه‌و فیستیڤاڵه‌دا، گروپه‌كانی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌‌و منداڵانی‌ ناوخۆی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌یه‌ك سرودو گۆرانی‌ نیشتیمانی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ته‌فیهی‌‌و هونه‌ری‌ پێشكه‌شكران‌و منداڵان به‌ خواردنی‌ شیرینی‌‌و پێدانی‌ دیاریی‌‌و بینینه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆیان له‌ وێنه‌كێشان‌و كاری‌ هونه‌ری‌‌و كاری‌ چنین‌و به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌‌و وه‌رزشی‌ دڵخۆشكران.

له‌ كۆتایی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌ قسه‌ی‌ بۆ هه‌ردوو په‌یامنێری‌ سپێده‌و كه‌ی‌ ئێن ئێن كردو له‌ لێدوانه‌كه‌یدا تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرنگی‌ ئه‌مجۆره‌ چالاكییانه‌ بۆ منداڵان به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا زۆرینه‌ی‌ خوێندنگاكان ده‌رگاكانیان داخراون‌و قه‌یرانی‌ دارایش ته‌نگی‌ به‌ ژیانی‌ دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵچنیوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف كرد كه‌ به‌و چالاكییه‌ هه‌ستابوون.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ بۆ ساڵی‌ 2016 یان به‌ڕێوه‌برد‌و تیایدا زیاتر له‌ 8000 منداڵ سودمه‌ندی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بوون له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و تیایدا پشتیوانی‌ منداڵان له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و یاسایی‌‌و داراییه‌وه‌ ده‌كرێت.




28/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.