پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان، یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی بە چەندین چالاکی هونەری و پەروەردەیی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مافپەروەر هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆنەی یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکدا، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری پەیمانگا، مامۆستایان و قوتابیان کرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پەیمانگای ڕووناکی لە ماوەی ٢٨ ساڵی کار و خزمەتکردنیدا ڕۆڵێکی گرنگی لە پەروەردە و توانابەخشین بە نابینایاندا بینیوە؛ بە جۆرێک ژمارەیەک لە دەرچووانی ئەم پەیمانگایە توانیویانە درێژە بە خوێندنیان بدەن و بگەنە ئاستەکانی بەرزی زانستی و ئەکادیمی و لە ئێستادا بەشداری لە پێشخستنی کۆمەڵگادا بکەن.
هەر لە چوارچێوەی ئەم بۆنەیەدا، بە مەبەستی نرخاندنی خزمەت و ماندووبوونی پەروەردەیی، ڕێزلێنانی تایبەت لە مامۆستا پێشرەو محمد ئەحمەد کرا، کە دوای ٢١ ساڵ خزمەتکردن و وانەوتنەوەی وانەی وەرزش لە پەیمانگای ڕووناکی، بە بۆنەی خانەنشینبوونی ڕێزی لێگیرا؛ هەروەها هەوڵ و بەردەوامیی ئەو لە ماوەی ساڵانی خزمەتکردنیدا نرخێنرا.
لە بەشێکی دیکەی بۆنەکەدا، قوتابیانی پەیمانگا چەندین چالاکی و پێشکەشکاریی هونەرییان خستەڕوو، کە توانایی، بەهرە و داهێنانی ئەوانی پیشان دەدا. هەروەها ڕێزلێنانی تایبەت لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگاکە کرا.
پهیمانگای ڕووناکی ، قوتابخانهیهكی تایبهتە به قوتابیانی قۆناغی بنهڕهتی و تایبهته به منداڵان و گهنجانی نابینا تیایدا هاوشێوهی قوتابخانهكانی سهر به پهروهرده به ههمان پڕۆگرامدا تێپهڕ دهبنو له ئێستهدا ههلی خوێندنیان بهشێوهیهكی سنوردار له ئامادهییهکان بۆ ڕەخسێندراوە.
|