جل وبەرگی خوێندن بۆ قوتابیانی خاوەنپێداویستی تایبەتی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر دابینکرا
"ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا کانیاو عوسمان عەلی بەڕێوەبەری پەیمانگای پیشەیی کۆمپیوتەر و ئەندازیار مەیسا ئەحمەد ڕەفیق"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٦، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە سەرپەرشتی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، نازەنین عەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و جەمیل حەمەڕەشید بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان، سەردانی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەریان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەکە، دۆخی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دابینکردنی وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ قوتابی نابیست گفتوگۆی لەسەر کرا.
دواتر شاندەکە بەشەکانی بەسەرکردەوە، گوێی لە داواکاریی قوتابیان گرت و جلوبەرگی تایبەتی قوتابخانەی بەسەر قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش کرد
کە پێشوتر لەلایەن دەزگای(ڕوانگە)ەوە جل و بەرگ بۆ سەرجەم پەیمانگاکانی سەربە چاودێری کەمئەندامان و قوتابیانی ئامادەیی پیشەیی زانستی کۆمپیوتەر دابینکراوە،
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی بەخشیە مامۆستا کانیاو عسمان عەلی بەڕێوەبەری ئامادەییەکە و ئەندازیار مەیسا ئەحمەد ڕەفیق کە لەسەر ئەرکی خۆی بەشێکی خوێندنگەکەی نۆژەن کردووەتەوە بۆ ئاسانکاریی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
#چاودێری_و_گەشەپێدانی_کۆمەڵایەتی_سلێمانی #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #نابیستان #پەروەردەی_تایبەت #سلێمانی