• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاری‌ كارمه‌ندان ده‌كات


له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانێكیدا بۆ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان كۆبوویه‌وه‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 28ی‌ 12ی‌ 2016، له‌ میانه‌ی‌ گه‌شتێكدا بۆ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، سه‌ردانی‌ ئائمقامییه‌تی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانی كردو له‌وێ‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و دایه‌نگه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان كۆبوویه‌وه‌.
له‌سه‌ردان‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌ خزمه‌ت هاووڵاتیانی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و ده‌وروبه‌ریدا كارده‌كه‌ن‌و به‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌سه‌رشانیانه‌ به‌رانبه‌ر چین‌و توێژه‌ جیاجیاكان‌و به‌جێبهێن‌و خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وامی‌ پێبده‌ن.


28/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.