نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە «دیداری سلێمانی بۆ چارەسەر و پاڵپشتی ئالوودەبووان» دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی ١١ی ٢٠٢٦، لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، دیداری سلێمانی بۆ چارەسەر و پاڵپشتی ئالوودەبووان بەڕێوەچوو، کە مافپەروەر هیوا ڕەحمان، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەشداریی تێدا کرد.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، وتاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پێشکەش کران. دواتر، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیار و پسپۆڕانی بواری پەروەردە، ئەکادیمیا، یاسا، تەندروستی، ئەمنی، ئایینی و میدیا، چەندین بابەت و توێژینەوەی زانستی پەیوەندیدار بە دیاردەی ئالوودەبوون و ڕێگاچارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی خرانەڕوو.
لە بەشەکانی گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕادا، بەشداربووان جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دامەزراوە حکومی، پەروەردەیی و ئەکادیمییەکان کردەوە، بۆ پاراستنی گەنجان و خوێندکاران، بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ئالوودەبوون و دابینکردنی چارەسەری زانستی، یاسایی و تەندروستیی گونجاو بۆ ئالوودەبووان.
|