• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی گۆیژەی حکومی بەسەردەکاتەوە و بەشداری لە چالاکییەکی تایبەت بە ڕۆژی سلێمانی دەکات.

.بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی کار و خزمەتگوزارییەکانی دایەنگە حکومییەکان و هەڵسەنگاندنی ژینگەی پەروەردەیی و چاودێری منداڵان،ئەمڕۆ یەکشەممە،١٥ـی ١١ـی ٢٠٢٦، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بە هاوڕێیەتی هێمن محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، و خاتوو بەنان وەهاب، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، سەردانی دایەنگەی گۆیژەی حکومی کرد.

لە ماوەی سەردانەکەدا، بەڕێزی بەڕێوەبەری گشتی بەش و هۆڵە جیاوازەکانی دایەنگەکەی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە لەدۆخ و تەندروستی منداڵەکانی پرسیەوە، هەروەک دەستخۆشی لە خاتوو ڕازاوە، بەڕێوەبەری دایەنگە،  ستافی کارگێڕی و کارمەندان و خۆبەخشان کردوو و بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونیان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی منداڵانی دایەنگە.

بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و گرنگیدان بە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو، سەلامەت  چاودێری بۆ گەشەی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتیی منداڵان کردەوە. 

لە بەشێکی تری سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە چالاکییەکانی ڕۆژی سلێمانی کرد کە لەلایەن دایەنگەی گۆیژەوە بەڕێوەچوو؛ منداڵانی دایەنگە بە پۆشینی جل‌وبەرگی ڕەسەنی کوردی و بەکارهێنانی کەل‌وپەلی فۆلکلۆری، بەشێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد و ڕۆژی سلێمانییان یاد کردەوە.

شایانی باسە، دایەنگەی گۆیژە یەکێکە لە دایەنگە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانییە، کە لەمساڵەدا بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە و ئێستا خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و چاودێری پێشکەش بە منداڵان دەکات.

15/11/2026
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.