"تیایدا (۳٨)ستافی دایه‌نگه به‌شداربوون" تێگەیشتن لە سترێس و بەهێزکردنی تونای بەگەرگەگرتن ناونیشانی ڕاهێنانێكی به‌شی دایه‌نگه‌كان بوو.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 10ـی 11ـی 2026، له‌هۆڵی بۆنه‌كانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی توانای دایه‌نگه‌كان بۆ پێشخستنی زیاتری توانای دایه‌نگه حكومی و ناحكومییه‌كان، به‌شی دایه‌نگه‌كان بەهەماهەنگی سەنتەری ئێکسلێن بە سپۆنسەری دایەنگەی گوندی ئەڵمانی سیمنارێکی یەک رۆژی بە ناونیشانی (تێگەیشتن لە سترێس و بەهێزکردنی تونای بەگەرگەگرتن) بەڕێوەبرد.
سیمیناره‌كه بۆ ۳٨ تۆێژەری (کۆمەڵایەتی-دەرونی-کاری کۆ مەڵایەتی )کرابووەوە، له‌لایه‌ن مادح حمە صاڵح، ڕاهێنه‌ر, ڕێنماییكاری ده‌روونی وترایه‌وه ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی وێڕای دەستخۆشی لە هەریەک لە د. ڕێبوار مەلانەبی ڕاگری پەیمانگا، بڕزۆ تاهیر محمد بەرێوەبەری سەنتەری ئێکسلێنس و به‌رپرس‌و ستافی دایه‌نگه‌كان‌و ڕاهێنەری خولەکە كرد، ئاماژه‌ی به بایه‌خ‌و گه‌وره‌یی و گرنگی كاری ستافه‌كانی دایه‌نگه‌كرد له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵاندا كه پرۆسه‌ی دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا.
له‌و سیمیناره‌دا، ڕاهێنەری خولەکە به شاره‌زاییه‌وه بنه‌ما بابەتی خولەکەی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك وه‌ڵامی پرسیار‌و سه‌رنجی ئامادبووانیشی دایه‌وه.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا خاتوو بەنان وەهاب، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی به‌شی دایه‌نگه‌كان به به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل كارده‌كات بۆ پێشخستنی دایه‌نگه‌كان و په‌ره‌پێدان به توانای ستافه‌كانیان.
|