بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەر دەکاتەوەو دەستخۆشی لەکارەکانیان دەکات
.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٦، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی، بە هاوڕێیەتی لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی کردو لەگەڵ بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە بەش و هۆبە جیاوازەکانی بەسەرکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ مامەڵەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرد و لەسەر چۆنیەتی وەرگرتن، تۆمارکردن و پشتڕاستکردنەوەی داتا و زانیارییەکان زانیاریی وەرگرت و هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی کارمەندان بە پڕەنسیپ و ڕێنماییەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی کەمئەندامی، پشکنین و دڵنیابوونەوە لە دروستی زانیارییە تۆمارکراوەکان کردەوە، بۆ ئەوەی هەموو مامەڵەکان بە شێوەیەکی دروست و یەکگرتوو و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت ئەنجام بدرێن.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی کرد و ڕێنمایی پێویستی بۆ باشترکردنی ڕێکاری کار و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان ئاراستەیان کرد.
|