بەڕێوەبەرایەتی گشتی دایەنگەی (ئەمریکان کیدس)ـی ناحکومی سزادا
"پێویستە لەماوەی ١٥ڕۆژدا سەرجەم کەموکورتیەکان چارەسەر بکەن"
بەپێی نوسراوێک کەواژۆی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاوردێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەسەرە، دایەنگەی ئەمریکان کیدس سزادرا.
سزاکە له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی (سهرپهرشتیو به‌دواداچوون)ی دایه‌نگه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانیە بەهۆی بوونی کەم و کورتی و پابەند نەبوون بە سیستم و ڕێنماییەکانەوە، بەشی دایەنگەکان، سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ـی ئاراستەی دایەنگەی (ئەمریکان کیدس )ی ناحکومی دەکات.
به پێی نوسراوی ژماره (٣٢٢٦) له ڕێکەوت (٥ـی ١١ـی ٢٠٢٦) دایه‌نگه‌ی (ئەمریکان کیدس)ـی ناحكومی لە گەڕەکی قولەرەسی سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ـی ئاراسته كراوه، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (14)ی ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان، ژماره (1)ی ساڵی (2015)، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به(سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان) و بوونی كهمو كورتی له دایهنگهداو له به‌رانبه‌ردا مۆڵه‌تی (١٥) ڕۆژ دراوه دایه‌نگه‌ی ناوبراو بۆ چاككردنی كهمو كورتییه‌كان.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌كانه‌وه، وەلە کاتی بوونی ئەدایەکی باش‌دا دایەنگەکان سوپاس دەکرێن و لە کاتی بوونی کەم و کورتیشدا لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام دەدرێت، بە پێی بڕگەی (١) لە ماددەی (١٤)ی ڕێنمایی دایەنگەکانیش هەر دایەنگەیەک دوو جار بە سزای (ئاگادارکردنەوە) درا مۆڵەتی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە.
|