وەزارەتی کار خولی ڕاگەیاندن بۆ فەرمانبەرانی بەشەکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەبات
هەولێر – ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە هەماهەنگی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خولێکی یەک ڕۆژەی ڕاگەیاندنی بۆ فەرمانبەرانی بەشەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت بەڕێوەبرد.
خولەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی ڕاگەیاندن، باشترکردنی شێوازی گەیاندنی زانیاری و خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.
|