دایەنگەی بەختیاری مەڕاسیمی ڕێزلێنان و خانەنشینکردنی سێ کارمەندی بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دایەنگەی بەختیاری مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ ڕێزلێنان لە سێ کارمەندی بە ئامادەبوونی بەرپرسان و کارمەندانی دایەنگەکە بەڕێوەبرد.
لەو مەڕاسیمەدا، ڕێز لە هەریەک لە خاتوو قەمریە مەحمود مستەفا، خاتوو ڕوقیە ئەحمەد عەلی و خاتوو وەزیرە عومەر محەممەد گیرا، ئەوان ساڵانی تەمەنی خۆیان تەرخان کرد بۆ خزمەتکردن، پەروەردەکردن و پێگەیاندنی منداڵانی دایەنگەکە، و لە ماوەی خزمەتەکانیاندا ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی منداڵاندا هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پیرۆزبایی لە هەرسێ کارمەندی خانەنشینبوو دەکات و سوپاسی دڵسۆزی، هەوڵ و ماندووبوونیان دەکات، بەهیوای ئەوەی قۆناغی نوێی ژیانیان بە تەندروستیەکی باش و تەمەندرێژی و ئارامی و دڵخۆشی بەسەربەرن.
|