وه‌ك نرخاندنێك بۆ كاره‌كانی، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، ڕێز لە کارمەندێکی ماڵی بەساڵاچووان دەنێت.
"کارمەندێکی ماڵی بەساڵاچووان، ۳۰ ساڵە ئەرکی شۆردن و خزمەتکردنی ئەو بەساڵاچووانەی لە ئەستۆگرتووە کە بەهۆی تەمەن یان دۆخی جەستەییەوە توانای خۆشۆردنیان نییە"
سلێمانی/ کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌ممه، 24ـی 10ـی 2026، خاتوو کوێستان محمد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، سه‌ردانی ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی كرد و ڕێزلێنانی بەخشیە کارمەندێکی دڵسۆزی ماڵەکە
له ڕێوڕه‌سمێكدا وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، وه‌ك نرخاندنی ههوڵو كار‌و ماندوو بوونی دڵشاد حەیدەر قادر کە لەساڵی 1996 وە لە ماڵی بەساڵاچووان خزمه‌تی پیرو په‌ككه‌وته ده‌كات، ڕێزلێنان دیارییه‌كی تایبەتی خۆی پێشکەش کرد.
له‌و بۆنه‌یه‌دا، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و خاتوو بەناز کریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچووان ئاماده‌یبوون.
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژه‌ی به بایهخو گهورهییو پیرۆزی‌و مرۆڤدۆستی كاری كارمهندو توێژه‌رو مامۆستا‌و كارگوزارو پیرشۆرو چاودێر‌و داده‌ی بهخێوكارو خزمه‌تكاری منداڵ‌و پیروپه‌ككه‌وته‌كان كرد كه به‌و په‌ڕی توانایانهوهو له هه‌موو بارودۆخێكداو به‌به‌رده‌وامی خزمه‌تی خۆیان دهكهنو ده‌ستیان له په‌روه‌رده‌كردن‌و چاودێریی سودمهنداندا هه‌یه‌و به دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن .
دڵشاد حەیدەر قادر لەساڵی 1996وە بێدابڕان، ۳۰ ساڵە ئەرکی شۆردن و پاکردنەوەی ئەو بەساڵاچووانەی لە ئەستۆگرتووە کە بەهۆی تەمەن یان دۆخی جەستەییەوە توانای خۆشۆردن و پاککردنەوەی خۆیان نییە.ماوەی ٨ ساڵیش وەک خۆبەخش لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە.