شاندێکی کۆمەڵەی ئۆتیزم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی ئۆتیزم ـ لقی سلێمانی کرد، کە بەختیار ڕەئوف، سەرۆکی کۆمەڵە، سەرۆکایەتیی دەکرد.
لە دانیشتنەکەدا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی و فراوانکردنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەن کرایەوە، بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بە تایبەتی منداڵانی ئۆتیزم.
بەڕێوەبەری گشتی، لە هەمان کاتدا، پشتیوانی خۆی لە تێبینی و داواکارییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی، کە ئامانجیان چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشە و گرفتەکانی ئۆتیزم بوو. هەروەها، ڕۆڵ و چالاکییەکانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگ هەڵسەنگاند و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە هاوکاری و هەماهەنگی کردەوە، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان، بە تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
|