• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كاره‌كانی‌ هیڵی‌ 116و گرفته‌كانی‌ منداڵان گفتوگۆكران


به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌، كۆونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هیڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 27ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ سۆران سه‌عید، سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسانی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان‌و توێژینه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان كه‌ به‌ هیڵی‌ 116 به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ هێڵه‌كه‌ كارو چالاكی‌‌و داتاكانی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها خاڵه‌كانی‌ هێزو لاوازی‌، پاشان دیارترینی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ منداڵ به‌هۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیده‌كات‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌رپرس‌و ستافی‌ هێڵه‌كه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی‌ هێڵی‌ 116 له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و كه‌ركوك، پاشان پێشنیاری‌ خۆیان بۆ پێشخستنی‌ هیڵه‌كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خسته‌ڕوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ به‌رپرس‌و ستافی‌ هیڵی‌ 116، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بووان كرد، له‌ وته‌كه‌یدا ڕۆڵی‌ هێڵه‌كه‌ی‌ به‌رزنرخاندو دڵخۆشی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجام‌و داتایانه‌ خسته‌ ڕوو به‌تایبه‌ت له‌ 4 مانگی‌ كۆتایی‌ ساڵدا كه‌ به‌ پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف هێڵه‌كه‌ به‌باشی‌ گه‌شه‌ی‌ كردووه‌و توانای‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ زیاتربووه‌، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلانێكی‌ چوارخاڵی‌ بۆ به‌رده‌وامی‌ هیڵه‌كه‌و ڕێگای‌ گه‌شه‌كردنی‌ له‌ 2017 دا داڕشت‌و به‌شه‌كانی‌ پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان‌و هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ڕاسپاررد به‌ وردی‌ كار بۆ سه‌رخستنی‌ ئه‌و پلانه‌ بكه‌ن له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2017دا.
  


27/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.