مەراسیمێکی شایستە بۆ خانەنشینبوونی بەڕێوەبەری پێشووی پەیمانگای هیوای نابیستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ، سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بە بۆنەی خانەنشینبوون و کۆتاییهاتنی ئەرکی خاتوو بەهار عبدالڕەحمان نەجم، بەڕێوەبەری پێشووی پەیمانگای هیوای نابیستان، بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیوا سەعید و خاتوو نازەنین عەلی، سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، م. جەمیل حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوا، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان، کارمەندان و قوتابیانی پەیمانگاکە، سوپاسی ساڵانێک لە خزمەت و ماندووبوونی خاتوو بەهار عبدالڕەحمان نەجم کرا.
لە بەشی سەرەکی مەراسیمەکەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر بەهای ساڵانێک خزمەت و دڵسۆزیی خاتوو بەهار عبدالڕەحمان نەجم کردەوە و بەشێک لە هەوڵ و خزمەتەکانی لە بواری کۆمەڵایەتی بە گرنگ دانا.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە وتەکەیدا وتی:
«بە ڕێز و پێزانینەوە، ساڵانێک خزمەت و دڵسۆزیی بەڕێزتان دەخەینە بەرچاو، خزمەتێک کە بەشێک بووە لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. هیوامانە قۆناغی نوێی ژیانتان پڕ بێت لە تەندروستی، ئارامی و سەرکەوتن.»
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، هیوای تەندروستی، لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ خاتوو بەهار عبدالڕەحمان نەجم خواست و بۆی قۆناغێکی نوێی پڕ لە ئارامی و سەرکەوتنی بۆ خواست.