• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغدا دەکات.

ژیلوان عادل:-" سەردانەکە بەرهەمداربووەو هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی بۆ داواکاریە ڕەواکانی کەمئەندامان و کەمدەرامەتەکان جێبەجێبکات"


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەسەرۆکایەتی خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و بە بەشداری بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و دهۆک، سەردانی پایتەختی عێراق، بەغدا،یان کرد.


لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، شاندەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر گرنگترین داواکاری و پێویستییە کۆمەڵایەتییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد.


ژیلوان عادل شکور، ئەندامی شاندەکە، لە ڕاگەیاندنێکی تایبەت بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ڕوونی کردەوە کە شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیدا بە جیا لەگەڵ خالد شوانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی فیدراڵی عێراق، هەروەها لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرێم کەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، و جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پێداویستییەکانی بوارە کۆمەڵایەتییەکان کردووە.


هەروەک جەختی کردەوە کە ئەم سەردانە بەرهەمدار بووە و لەلایەن بەرپرسانی فیدراڵەوە بەڵێن دراوە کە داواکارییەکانی شاندەکە بە گرنگی وەربگیرێن و کار لەسەر جێبەجێکردنیان بکرێت.


لەبارەی گرنگترین داواکارییەکانیشەوە، ئەندامی شاندەکە ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەمئەندامان کرد و گوتی: «داوامان کردووە پرۆسەی تۆمارکردنی کەمئەندامان خێرا بکرێت و کێشەکانی ئەو کەسانەی کە هێشتا تۆمار نەکراون چارەسەر بکرێت؛ بە تایبەتی کە نزیکەی ٣٠ هەزار کەمئەندام پێویستیان بە تۆمارکردن هەیە.»

هەروەها داوای زیادکردنی بڕی مووچەی کەمئەندامان کراوە، بە جۆرێک کە مووچەی نزیکەی ٧٠ هەزار کەمئەندام، کە ئێستا ١٥٠ هەزار دینارە، بۆ ٢٥٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.

لە هەمان کاتدا، شاندەکە داوای زیادکردنی مووچە و پشتگیرییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خێزانەکانی ژێر هێڵی هەژاریش کردووە، بە تایبەتی بۆ نزیکەی ١٠٠ هەزار خێزان کە پێویستیان بە پشتگیری و بەهێزکردنی بڕی مووچەکانیان هەیە.



04/10/2026
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.