• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ ستافی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیواو ڕووناكی‌‌و ئاوات‌و سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنا كۆده‌بێته‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌جیا له‌گه‌ڵ مامۆستاو توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوای‌ نابیستان‌و ڕووناكی‌ نابینایان‌و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك‌و سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنا كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 27ی‌ 12ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌می‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ دوو كاتی‌ جیاوازدا له‌گه‌ڵ ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و مامۆستاو توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوای‌ نابیستان‌و ڕووناكی‌ نابینایان‌و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك‌و سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنا بۆ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێتی‌ نابینایان كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ وردی‌ گوێی‌ له‌ گرفت‌و كێشه‌كانی‌ مامۆستایان‌و په‌یمانگاكان گرت، هه‌روه‌ك له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ كاری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ كردو ڕۆڵی‌ ئه‌وانی‌ له‌‌و خزمه‌ته‌ پیرۆزه‌دا به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی‌ وته‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داویه‌تی‌ له‌ داكۆكیكردن له‌ ماف‌و باشكردنی‌ گرفته‌كانی‌ مامۆستایان‌و په‌یمانگاكاندا، ئاماده‌بوونیشی‌ دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكاری‌ ئه‌وان‌و ستافه‌كانی‌ تری‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڵێنی‌ كارو دڵسۆزی‌ له‌ خزمه‌ت دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دووپاتده‌كاته‌وه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ستاف‌و په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستاندا، سه‌رجه‌م گفتوگۆكان له‌لایه‌ن خاتوو گوڵاڵه‌وه‌ وه‌رگێڕدرانه‌ سه‌ر زمانی‌ ئاماژه‌ بۆ مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ نابیست.
 



27/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.