لە مەراسیمێکی شایستەدا وبەخولێکی دروومان بۆ ئافرەتانی کەمپی باریکە، پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی وکۆمەڵایەتی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
"پڕۆژەکە لەماوەی سێ مانگدا خزمەتگوزاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەشی زیاتر لە 400 ژن و کچ کردووە"
ئەمڕۆ پێنجشهممه، 24ـی 9ـی 2026، به ئامادهبوونی بهڕێز ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو نوخشە ڕەسوڵ بەرپرسی کارگێڕی و خاتوو ئارەزوو غەفوور و هیوا سەعید و کامل غەفور و خاتوو نازەنین علی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ستافی پڕۆژەکە لە ناو کەمپ ، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و کچان بڕوانامەی بەخشیە بەشداربووانی خولی دروومان.
پڕۆژەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی UNFPA بۆ ماوەی سێ مانگ لە کەمپی باریکە بۆ پەنابەران لەڕێگەی خول و ڕاهێنان و پاڵپشتی دەروونی بۆ ئافرەتان ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.
پڕۆژەکە بە خولێکی دروومان کۆتایی بەکارەکانی هێنا کە بۆ 46 ئافرەتی کەمپەکە کرابوویەوەو تیایدا بڕوانامە و دیاری بەسەر بەشداربووانیدا دابەشکرا لەپای یەک مانگ بەشداریکردن بۆ هەر گرووپێک .
له وتهیهكیدا بهڕێوهبهری گشتی جهختی كردەوه له گرنگی و بایهخی پڕۆژەکەو خول و ڕاهێنانهكان بۆ باشتر كردنی توانای ژنان و کچان بەتایبەت پەنابەران، هەروەک سوپاسی هەریەک لە ڕێکخراوی UNFPA کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بووە هیوای خواست بەردەوامبن لە پشتیوانیان تا به ئاستێكی بهرزتر بتوانین خزمهت به هاووڵاتیان بكهین.
|