هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی سلێمانی بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە پەروەردەییەکان کۆدەبنەوە.
ەمڕۆسێشەممە، ٢٢ـی ٩ـی ٢٠٢٦، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، پێکهاتوو لە بەڕێزانی م. نازەنین عەلی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، م. جەمیل حەمەڕەشید و م. دیاری ئیقبال، بەڕێوەبەرانی پەیمانگاکانی هیوا بۆ نابیستان و ڕووناکی بۆ نابینایان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییان کردو بەڕێز د. سەدیق ئەوڕەحمان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازی کردن.
لە دانیشتنێدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی خوێندن و پرۆسەی پەروەردەیی لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا و هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو لا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکارییەکان، بە تایبەتی لەو بوارانەی کە لە توانای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دایە، لەوانەش بەشداریکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگاکان لە خول و پرۆگرامە پەروەردەیی و ڕاهێنانییەکانی بەڕێوەبەرایەتی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
|