لە مەڕاسیمێکی شایستەدا سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی شارەزوور کۆتایی بە خولەکانی هاوینەهێنا
کوێستان محمد:-" (٢٩٨٥٠٥)منداڵ بێبەرامبەر لە سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان خول و ڕاهێنانی جۆراوجۆریان بینیوەو بۆ ئەومەبەستە ٣١ سەنتەرمان کردۆتەوە"
ئەمڕۆ پێنجشهممه، ٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦، به ئامادهبوونی بهڕێزان خاتوو کوێستان محمد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ژیلوان عادل شکور بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت،نەبیل حەمەصاڵەح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور،مەریوان نەقشبەندی ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، پشتیوان محمد بەرپرسی پاراستنی منداڵ، دەشتی عومەر بەرپرسی سەنتەری شارەزوور،ئاراس محمد نوێنەری ڕێکخراوی ژیار، جمال لیداوی بەرپرسی ڕێکخراوی hand of help، ژمارهیهك له بهرپرسانی قەزاکە، ئاههنگی كۆتایی خولی هاوینهی سهنتهری چالاكی منداڵانی شارەزوور سهر به بهڕێوهبهرایهتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانی بهڕێوهچوو.
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا تیشكی خستهسهر گرنگی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان بهتایبهت له كاتێكدا خوێندنگاكان دهرگاكانیان داخراون سەنتەرەکان دەرفەتێکی گونجاو بۆ بەسەربردنی کاتی بەسوود و پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان دابین دەکەن.
ههربۆیه دهستخۆشی له بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەنتەری پاراستنی منداڵان و ئیدارەی قەزای شارەزوور و بە تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (UNICEF) دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەو هەنگاوانە کرد کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پاراستن، پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان گیراونەتەبەر، لەوانەش فراوانکردنی ژمارەی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان کە ژمارەکەیان گەیشتووەتە ٣١ سەنتەر.
تا ئێستا ٢٩٨,٥٠٥ منداڵ بە شێوەی بێبەرامبەر لە سەنتەرەکاندا بەشداری لە خول و چالاکییە جۆراوجۆرەکان کردووە.
لەبەشێکی تری ووتەکەیدا داوای کرد ئەو بینا و شوێنانەی کە خاوەندارێتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و لەلایەن دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانەوە بەکاردەهێنرێن، ڕادەستی وەزارەت بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو شوێنانەدا چالاکی و بەرنامەی تایبەت بە منداڵان بەڕێوەببرێت.
لەومەڕاسیمەدا هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، لەپای هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردن و پاراستنی منداڵان ڕێزلێنانی تایبەتیان پێبەخشرا.
سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی شارەزوور ، لەماوەی سێمانگدا هەریەک لەخولەکانی هونەر، زمانی عەرەبی وئینگلیزی و فارسی، وانەکانی بیرکاری، پەروەردەیی، کردبوویەوە و تیایدا 88 منداڵ بڕوانامەی بەژداربوون و دیاری تایبەتی ڕێکخراوی (hand of help)یان پێبەخشرا.
|