• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیشوازی‌ له‌ گروپێكی‌ خۆبه‌خشی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كرد


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پێشوازی‌ له‌ گروپێكی‌ خۆبه‌خشی‌ له‌خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ م.ڕامان قه‌له‌نده‌ر سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان كردبوو.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌، كاركردن بوو له‌ چوارچێوه‌ی‌ خزمه‌تكردن به‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی‌ خۆبه‌خشی‌، هه‌روه‌ك خسته‌ڕووی‌ یه‌ك له‌ چالاكییه‌ خۆبه‌خشییه‌كانی‌ گروپه‌كه‌ بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ گروپه‌كه‌و ئه‌ندامانی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی‌ م.رامان كردو هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان باشتر سود له‌ توانای‌ گه‌نجه‌كانی‌ وه‌ربگرێت له‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌روه‌ك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كارورپڕۆژه‌كه‌ی‌ ڕوانی‌‌و هانیدان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌‌و كاری‌ باشتر له‌ داهاتوودا.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ گروپی‌ خۆبه‌خشی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ گروپێكی‌ نوێیه‌و له‌پێناو كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌سه‌رپه‌رشتی‌ م.رامان قه‌له‌نده‌ر مامۆستای‌ كۆلێجی‌ زمان كارده‌كات‌و له‌ یه‌كه‌م چالاكییاندا توانیویانه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌ كاربكه‌ن له‌ ئاماده‌كردنی‌ فیستیڤاڵێكی‌ دروستكردنی‌ خواردن‌و فرۆشتنه‌وه‌ی‌ به‌ هاووڵاتیان‌و به‌خشینی‌ داهاته‌كه‌ی‌ به‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 20 ڕۆژه‌ كه‌مپینێكی‌ بۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌.
 


26/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.