به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12ی كانونی دووه‌می 2016، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ئاشتی ئیبراهیم یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و ئاشتی نووری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان كۆوبوویه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئامانج ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماژه‌ی به قه‌یارانی دارایی‌و پشوو درێژی كارمه‌ندان كرد كه له‌م دۆخه‌دا سه‌ره‌رای دواكه‌وتنی مووچه‌و ژیانی سه‌ختیان به‌رده‌وامن له خزمه‌تی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كرد كه به‌رده‌وامن له خزمه‌تی توێژه هه‌ژارو نه‌داره‌كانی كۆمه‌ڵگه .
|