پیرۆزبێت له دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر)
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر، یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه خوای گه‌وره ناردی بۆ سه‌ر به‌نده‌كانی هه‌تا ڕێنوێنیان بكات‌و فێری چاكه‌یان بكات‌و ده‌ستیان بگرێت بۆ ڕێگه‌ی خێر‌و ئاشتی‌و خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌ت پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی شوێنكه‌وته‌ی ئاینزای مه‌سیح (درودی خوای له‌سه‌ر) ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان‌و سنوری پارێزگای سلێمانی‌و كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌ماندا.
دووباره پیرۆزبێت ئه‌م یاده مه‌زنه
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
25ی 12ی 2016
|