سەنتەری شۆڕشی ددان؛ وەک نموونەیەکی بەرزی خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی 8ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی ماف پەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، بە مەبەستی پشتیوانی و هاندانی دامەزراوەکانیتر ، ڕێزلێنانێکی تایبەتی پێشکەشی سەنتەری شۆڕشی ددان کرد، کە بە شێوەیەکی بێبەرامبەر خزمەتگوزاری و چارەسەری ددانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشکەش دەکات.
لەسەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێز د. زمناکۆ ئەزمەڕ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو کارمەندانی کرد لەو هەنگاوەی سەنتەرەکە، جگە لەوەی خزمەتێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە، نموونەیەکی جوانە بۆ بەشداری دامەزراوە تایبەتەکان لە پشتیوانی و پاراستنی مافی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سوپاسی ئەو هەوڵ و خزمەتە مرۆییەی سەنتەرەکەی کرد و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە هەنگاوانە کردەوە، بۆ ئەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بتوانن بە خزمەتگوزارییە پزیشکی و کۆمەڵایەتییە پێویستەکان بە شێوەیەکی شایستە دەست بگەن.
سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری كە یەكێكە لە سەنتەرە پڕ لە خزمەتگوزاریەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تایبەتە بە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دەم و ددان.
|