• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری دارایی : پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕێکارەکانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستپێبکەنەوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردران کە دەستبەجێ پرۆسەی پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەستپێبکەنەوە کە لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ـەوە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیرابوو.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرۆسەکە سەرجەم پلەکانی (۱۰ بۆ ۱) دەگرێتەوە، بەجۆرێک پلە بەرزکردنەوەی پلەکانی ۱۰ تاكو ٤ لە دەسەڵاتی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا دەبێت لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە و پلەکانی ۱ و ۲ و ۳ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕیاریان لێ دەدرێت.

وەزیری دارایی مۆڵەتی تا ڕێکەوتی ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦ دیاری کردووە بۆ تەواوکردنی سەرجەم مامەڵە و کارگێڕییەکانی تایبەت بەم بڕیارە، بەمەبەستی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی چالاککردنەوەی سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران و دابینکردنی جیاوازیی مووچە و دەرماڵەکانی ڕابردوویان.

13/08/2026
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.