گشتێک بۆ 500 منداڵی بێ باوک و بێسەرپەرشت ڕێکخرا و بە دیاری و چالاکی جۆراوجۆر منداڵان دڵخۆشکران.
بە ئامادەبوونی هێمن موحەممەد نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، گەشتێکی پڕ لە چالاکییە جۆراوجۆرەکان بۆ (٥٠٠) منداڵی بێ باوک بەڕێوەچوو.
ئەم گەشتە لەلایەن ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی ڕێکخرابوو و ئامانجی سەرەکی لێی دروستکردنی کەشێکی دڵخۆش، پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی، هەروەها بەهێزکردنی ڕوحی هاوبەشی و خۆشحاڵی لەنێوان منداڵان بوو.
لە ماوەی گەشتەکەدا، منداڵان بەشداری ژمارەیەک چالاکیی و یاری و بەرنامەی هونەری و کەلتوورییان کرد، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر بارودۆخی دەروونی و دڵخۆشییان هەبوو.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سوپاسی ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی کرد بەهۆی ئەم دەستپێشخەرییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییە، و جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرد بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر و داهاتویەکی گەشتر بۆ منداڵان و بەتایبەت بێسەرپەرشتان.
|