بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی، مەڕاسیمی ناونانی منداڵێکی ماڵی منداڵانی ساوایانی بێسەرپەرشت بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تەمووزی 2026، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو تارا سالار بەرپرسی ماڵی ساوایان، مامۆستای ئاینی و ژمارەیەک لە کارمەندان مەڕاسیمێک بۆ ناونانی منداڵێکی بێ سەرپەرشت لە ماڵی منداڵانی ساوایان بەڕێوەچوو.
مەڕاسیمەکە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە منداڵانی سودمەند لە ماڵەکانی منداڵانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتیە لە کەشێکی پڕ لە خۆشحاڵی و هیوادا ئەنجامدرا و تێیدا گرنگی بە دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە سۆز بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت درا. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاراستن و دابینکردنی ماف و ئایندەی ئەم منداڵانە لە سەرەکیترین ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییە.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە کارمەندان و هەموو ئەوانەی لە خزمەتکردنی منداڵاندا بەشداری دەکەن کرد و هیوای ژیانێکی ئارام و پڕ لە سەرکەوتن و داهاتوویەکی درەوشاوەی بۆ منداڵەکە خواست.
|