• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان به‌ دواداچووون بۆ كه‌یسی‌ توندوتیژی‌ ئافره‌ته‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن

"دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ ئافره‌ته‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ زۆر خراپه‌"

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 24ى 12ى 2016، هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پاش سه‌ردانی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدرابوو، قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن كرد.

ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان له‌وته‌كه‌یاندا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانیان ڕاگه‌یاند ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 9ی‌ ئه‌م ماگه‌‌و له‌ ئه‌نجامی‌ توندوتیژی‌‌و لێدانی‌ به‌ زه‌بره‌وه‌ پیاوێك به‌ توندی‌ ئازاری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆیداوه‌، به‌ داخه‌وه‌ پاش سێ‌ ڕۆژ له‌ ڕووداوه‌كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ دواكه‌وتنى چاره‌سه‌رو به‌ پێی‌ وته‌ی‌ پزیشكه‌كان دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ قوربانییه‌كه‌ زۆر خراپه‌‌و له‌ حاڵه‌تی‌ بێهۆشیدایه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ توندوتیژی‌ سلێمانی‌‌و دادگای‌ تایبه‌ت به‌ توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كان سه‌رقاڵی‌ ڕێكاری‌ یاسایین‌و به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ریش تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ ڕاگیراوه‌، منداڵه‌كانیش له‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ پارێزراون.

هه‌روه‌ها ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ په‌رله‌مانی‌‌و حكومییه‌ دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ داواكاری‌ گشتیش ئاگاداری‌ ڕووداوه‌كه‌یه‌‌و ئه‌م كه‌یسه‌ ڕێچكه‌ی‌ یاسایی‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر‌و ئه‌وان به‌رده‌وام به‌ دواداچوون ده‌كه‌ن تا تۆمه‌تبار به‌ سزای‌ یاسایی‌ خۆی‌ ده‌گات.
 


24/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.