بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی خولە پیشەییەکان بۆ کوڕان و کچانی نەوجەوانی ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەستیپێکرد.
پاش واژۆ کردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانای پیشەیی سودمەندانی ماڵەکانی کچان و کوڕانی نەوجەوانان، ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تەمووزی 2026، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو لاڤە حکمت سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی یەکێتی ژنان خولە پیشەیەکان بۆ کوڕان و کچانی نەوجەوانی سەر بە ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەستیپێکرد.
بەپێی یاداشتەکە سودمەندان لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا خولە پیشەییەکانی ئارایشتگا و دەلاکی و دروومان و مارکێتینگ و شارەزایی مرۆیی دەبینن و زانیاری تەواو وەردەگرن.
ئامانجی خولەکان، پێگەیاندنی پیشەیی و بەهێزکردنی لایەنی دارایی و ئامادەکردنی لاوانی ماڵەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کومەڵایەتی سلێمانیە بۆ بازاڕی کار و پشت بەستنە بەخۆیان پێش بەجێهێشتنی ماڵەکان لە تەمەنی 18 ساڵیدا.
ههر لهو سەردانەیدا بەڕێزان بهڕێوهبهری گشتی و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی تابلۆی ڕێزلێنانیان پێشكهش به سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی یەکێتی ژنان کردو سوپاسی كارهكانی كرد، له ڕێگهی ئهویشهوه سوپاسی سهرجهم كارمهندانی ڕێکخراوەکە و هاوكارو پشتیوانانی كرد و هیوای خواست له ئایندهدا باشتر هەماهەنگی بکەن لەپێناو سودمانداندا.
|