بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی بەخشیە دوو مامۆستای خۆبەخش..
"ماوەی چوار ساڵە بەردەوام وانەکانی قۆناغی ئامادەەیی بە قوتابیانی ماڵی کچان دەڵێنەوە"
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ـی ئــــابی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی،بەئامادەبوونی هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پێشوازی كرد له بەڕێزان م ئاودێر مارف سلێمان، م. دیاری سەلام دەروێش کە ماوەی چوار ساڵە وانەکانی قوتابخانە بە قوتابیانی ماڵی کچان دەڵێنەوە.
له‌و دیدارەدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و پێزانینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاراسته‌ی ناوبراوان كرد له‌به‌رانبه‌ر كاره خۆبهخشەکانیان له بواری پەروەردەو فێرکردن و خزمهتكردنیقوتابیانی بێ سهپهرشت لەماڵی کچان، هه‌روه‌ها هیوای خواست به‌رده‌وامبن له‌و كاره چاكه كۆمهڵایهتییانهو نمونه‌یان زۆربێت له كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، ناوبراو به نرخاندنی ههوڵو ماندووبوونهكانیانو ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی خۆیانی بۆ ساڵی ئاینده خسته‌ڕوو، هیواشیان خواست وه‌ك ڕابردوو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكارو پشتیوان بن له سه‌رخستنی به‌رنامه‌کانیان بۆ منداڵانی ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.
|