بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی له شاندێكی ئەمیندارێتی گشتی مەزارگەی حوسەیینیەی عێراقی ده‌كات.
"کردنەوەی پەیمانگایەکی مۆدێرن بۆ نابینایان گفتوگۆکرا تیایدا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و پیشەیی و ڕاهێنان بۆ کارە پیشەیەکان لەخۆ دەگرێت"
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 23ـی 6ـی 2026، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به ئاماده‌بوونی عوسمان مستەفا بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنایی بۆ نابینایان، پێشوازی له شاندێكی ئەمیندارێتی گشتی مەزارگەی حوسەیینیەی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی بەڕێز حیدر ابراهيم ، ئەندامێتی کەڕاڕ عەبد علی وصباح مهدی داود
كرد.
شاندی میوان کردنەوەی پەیمانگایەکی مۆدێرنی سەردەمیانەی بۆ نابینایان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گفتوگۆکردو تیایدا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و ڕاهێنان و فێرکردنی پیشەیی دەگرێتەوە بۆئەونابینایانەی لەخوێندن دابڕاون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆچوونی خۆی بۆ شێوازی كاركردن له نێوان کارەکانی شاندی میوان و دامەزراوەی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ڕوو، پشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر کارێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی خاون پێداویستی تایبەت دەربڕی.
|