• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ پشتگیریی‌ له‌ كه‌مپینی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كه‌ن


پاش ڕاگه‌یاندنی‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، هاووڵاتیان‌و دامه‌زراوه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پشتگیریكردنی‌ كه‌مپینه‌كه‌، له‌ درێژه‌ی‌ پشتگیرییه‌كاندا، زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ له‌ سلێمانی‌ هه‌ستا به‌ دانانی‌ صندوقێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ بۆ صندوقه‌كه‌، ئه‌وه‌ش پاش پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك، له‌ ئه‌نجامیشدا زانكۆ توانی‌ بڕی‌ (2,371,250 - دوو ملیۆن‌و سێ‌ سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك هه‌زارو دووسه‌دو په‌نجا) دینار پشتگیریی‌ كه‌مپینه‌كه‌ بكات‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ببه‌خشێته‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كان به‌ ڕێنمایی‌ دارایی‌ پێكهێنراوه‌. 

كاره‌كانی‌ ئه‌و صندوقه‌ هاوكارییه‌ی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (696 / 8) له‌ ڕۆژی‌ 22ی‌ 12ی‌ 2016، پاڵپشت به‌ فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆ ژماره‌ (م 1628) له‌ 15ی‌ 12ی‌ 2016،  له‌ ڕێگه‌ی‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (9) ئه‌ندام له‌ مامۆستایان‌و قوتابیانی‌ زانكۆ، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ش پ.ی‌.د.ڕه‌وف كه‌ریم مه‌حمود، ڕاگری‌ كۆلێجی‌ زمانی‌ زانكۆ بووه‌، به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (697)ی‌ كۆلێجی‌ زمان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕاده‌ستی‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ له‌ هاوكارییه‌كان كرا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشوازی‌ له‌ هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاران.
 .....................................................................

كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ هه‌موو ڕۆژانی‌ هه‌فته‌(شه‌ممه‌ بۆ هه‌ینی‌)، له‌ سه‌عات 8.30 سه‌رله‌به‌یانی‌ بۆ 5.00 ی‌ ئێواره‌، پێشوازی‌ له‌ خێرۆمه‌ندان‌و هاووڵاتیان ده‌كات.

ناونیشان: كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ، به‌رانبه‌ر دادنووسی‌ به‌كره‌جۆ. (0533230322, 053 3160030 , 07731523984, 07700526517 ).



23/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.