"ڕێژەی دەرچوونی پۆلی نۆی بنەڕەتی لەهەردوو پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناکی بۆ نابینایان %100بووە" لەمەڕاسیمێکدا قوتابیە سەرکەووتوەکان خەڵاتی تایبەتی جێگری سەرۆکی حکومەتیان پێبەخشرا.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 18ـی 6ـی 2026، به ئاماده‌بوونی، م.عەتا محمد نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، نازەنین عەلی و هیوا سەعید سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، له مه‌ڕاسیمێكی شایستە بۆ قوتابیانی درچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی پەیمانگاکانی هیوای نابیستان و ڕووناکی بۆنابینایەن بەڕێوەچوو.
لەو مەڕاسیمەدا قوتابیە سەرکەوتووەکان کە (14)قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەتن ئەنجامەکانیان وەرگرتەوەو ڕێژەی دەرچوون %100 بوو.
پاشان عەتا محمد له وتهیەکدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی قوتابیان کردوو ئاماژه‌ی به چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ندیدار به مافه پهروهردهییو تهندروستیو كۆمه‌لایه‌تی‌و وهرزشیو ڕۆشنبیرییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد‌و هیوای خواست خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان زۆر به‌باشی كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مافانه پشتیوانی خۆی بۆ قوتابیان و پەیمانگای هیواو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دووپاتکردەوە
ژیلوان عادل له وته‌كه‌یدا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو ماۆستایانی هەردوو پەیمانگاکە کردوو پیرۆزبایی له قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو و خانه‌واده‌كانیان كرد‌و هیوای خواست هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیان به‌هه‌مان سه‌ركه‌وتنه‌وه تێپه‌ڕێنن، هه‌روه‌ها سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، بۆ پشتیوانیان له قوتابیان و پڕۆژەو داواکاریەکانیان.
هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا ژیلوان عادل، باسی له كێشه‌و گرفته‌كانی گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد كاتێك ده‌چنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت نه‌ڕه‌خساندنی به‌شی گونجاو له زانكۆ‌و ڕه‌چاو نه‌كردنی تایبهتمهندییانو كه‌می ئاسانكاری بۆیان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنه‌دا كه له بواری خوێندنی سه‌رو نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ منداڵانی نابیست و نابینایان له سلێمانی هاتووه‌ته پێش كه به‌هاوكاری په‌روه‌رده توانراوه ده‌رفه‌تی خوێندنی ئاماژه‌ی پیشه‌یی بۆ كۆمپیوته‌ر بۆ نابیستان بڕه‌خسێنرێت‌و هیوای خواست له ئاینده‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته په‌ل بهاوێت بۆ ئامادهییو په‌یمانگای تری پیشهییو هونه‌ری، تا گه‌نجانی نابیست به‌و مافه‌ی خۆیان بگه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەرقوتابیەکی خەڵاتی تایبەتی بەخشیە سەرجەم قوتابیە سەرکەوتووەکان. .