بەڕێوەبەری گشتی بەشداری یادی 38 ساڵەی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2026، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسایی، سەردانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی لقی سلێمانی کردوو بەڕێزان شيخ حسين نجم الدين سەرۆکی دەستەی کارگێڕی، جمال محمود بەڕێوەبەری لقى سليماني رابيطه ي مرويي پێشوازی لێکرد.
سەردانەکە بەمەبەستی بەشداری یادی 38 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بوو، لەوبۆنەیەدا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەی کردو دەستخۆشی کارەکانی لێکردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن، هەروەک پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەو چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کردن.
|