بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی cdo ژمارەیەک پڕۆژەی هاوبەش تاوتوێ دەکەن.
پڕۆژەیەکی ئەلکترۆنی بۆ پاراستنی منداڵانی دایەنگەکان، لەڕووداوە نەخوازراوەکان، جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه،7ـی 6ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی خاتوو نوخشە ڕەسول بەرپرسی کارگێڕی، ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پێشوازی له ستافێكی ڕێكخراویگەشەپێدانی مەنیەت (cdo) کرد، کە پێک هاتبوون لەبەڕێزان خاتوو ڕۆژە محمەد بەرپرسی پڕۆژەکانی ڕێکخراو و خاتوو خێڵان سەرپەرشتیاری بەشی ژنان.
له‌و دیداره‌دا ڕێكخراوی cdo له چوارچێوه‌ی ههماههنگیو هاوكاری هه‌ردوولادا پێشنیاری ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی گرنگ بۆ منداڵان و ژنان وخولو ڕاهێنانی كرد له بواری گه‌شه‌پێدانی توانای مرۆیی‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیشاندا بۆ هه‌موو هاوكارییهكو كارئاسانییه‌ك بۆ به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوی cdo و سوپاسی ههماههنگیو هاوكاریی‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كردن‌و به‌شی پارێزگاری خێزانی ڕاسپارد له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و بهڕێوهبهرێتییهكانی به‌رنامه‌كان بگونجێنێت بۆ جێ به‌جێكردن.
یەکێک لەپڕۆژە گرنگەکان بۆ منداڵانی دایەنگەکانە کەپڕۆژەیەکی ئەلکترۆنیە و نەخشەو شوێنی سەرجەم دایەنگەکان ، لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە دەدرێتە بەرگری شارستانی و لایەنی تەندروستی بۆ حاڵەتی لەناکاو تیایدا زۆر بەئاسانی دەتوانرێت نزیکترین ڕێگەو بەکاتێکی کەمتر مدنداڵان بپارێزرێن.
|