بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کۆمپانیای (موڤ)گرێبەستێک واژۆ دەکەن.
"لەڕێگەی گرێبەستەکەوە ژەمەخواردنی پێویست بۆ منداڵانی دایەنگە حکومی و سودمەندانی ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دابین دەکرێت"
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 31ـی 5ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، بۆ دابینکردنی ژەمەخۆراک بۆ منداڵانی دایەنگە حکومی و سودمەندانی ماڵەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی چادێری کۆمەڵایەتی گرێبەستێکی واژۆ کرد.
بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای (موڤ) بەپێی خشتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتمەند دیاری دەکات، بۆ ماوەی شەش مانگ سێ ژەم خۆراکی ئامادەکراوی پێویست بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی داڵده‌دراو و منداڵانی دایەنگە حکومیەکان لەئەستۆ دەبێت و ئه‌ركی چاودێری كردنیشی دەسپێردێت به به‌رپرسی ماڵه‌كان‌و لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی خواردن له ماڵه‌كان له پێناو پێشكه‌شكردنی بڕو جۆری خواردنی پێویست بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشی سودمه‌ندان.
|