سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی حکومی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به منداڵانی (ئۆتیزم) ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 31ـی 5ـی 2026، به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و لەتیف شێخ عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو بهرپرسو مامۆستا‌و كارمه‌ندانی سه‌نته‌رو ژماره‌یه‌ك له باوك‌و دایكی منداڵانی سودمه‌ند، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به منداڵانی (ئۆتیزم)ـی سودمەندانی سەنتەرەکە كرده‌وه.
پێشانگاكه پێكهاتبوو له وێنه‌و كاری ده‌ستی منداڵانی سەنتەرەکە كه تیایدا توانا‌و هونه‌رو به‌هره‌ی خۆیان به پشتیوانی ڕاهێنەرەکانیان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش خستبوویه ڕوو، به‌جۆرێك به‌ڵگه‌ی توانایی تایبه‌تی منداڵانی ئۆتیزم و دواكه‌وتووانی ژیریی بوو ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر هاوكارو پشتیوانیان بێت.
|