• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نمه‌ نه‌ریمان داوای‌ چی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كردووه‌؟

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ 12ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و نمه‌ نه‌ریمان، كه‌سایه‌تی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك‌و نه‌ریمان سابیر، ڕاگه‌یاندنكارو باوكی‌ نمه‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كردو لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ كه‌مپنی هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دوا به‌دوای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ پێشوازی‌ كه‌مپینه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، سه‌ردانی‌ نمه‌ نه‌ریمانیش به‌مه‌به‌ستی‌ پشتگیریكردنی‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بوو كه‌ له‌ 30ی‌ 11ی‌ 2016 ڕاگه‌یه‌نراوه‌و بڕیاروایه‌ تا 31ی‌ 12ی‌ 2016 بخایه‌نێت‌و تیایدا ئامانج ناساندنی‌ كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانییه‌ بۆ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ كه‌ له‌ خزمه‌ت منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا به‌ ڕێنمایی‌ دارایی‌ دروستكراوه‌.

له‌ دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك پۆستێكی‌ بڵاو كرده‌وه‌و ئه‌و داوایه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ نمه‌خان لێی‌ كردووه‌، ئه‌ویش بریتبوو له‌وه‌ی‌ " كارمه‌ندان هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵه‌كان به‌كارنه‌هێنن"، له‌ وه‌ڵامی نمه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دڵنیایی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دڵسۆزن بۆ منداڵان هه‌روه‌ها داوایكردووه‌‌و هیوای‌ خواستووه‌ هیچ كه‌س توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر منداڵ به‌ كارنه‌هێنێت چ جه‌سته‌یی‌ چ ده‌روونی‌.

نمه‌ نه‌ریمان، كه‌سایه‌تییه‌كی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووكه‌‌و له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا هه‌وادارێكی‌ زۆری‌ له‌ خۆی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌و له‌ ئێسته‌دا خاوه‌نی‌ زیاتر له‌ 355 هه‌زار هه‌واداره‌، له‌ ده‌روازه‌ی‌ په‌یجه‌كه‌یدا نووسویه‌تی‌ : "‎ من منداڵێكی كوردم، دەمەوێت بەگژ نادادیدا بچمەوە ، دەمەوێت هەمووان ژیانێكی خۆشیان هەبێت، دەمەوێت هەمووان پێبكەنن".‎
 "
ده‌قی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك:

له‌گه‌ڵ نمه‌ سه‌ردانی‌ ساوایانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتمان كرد‌و داوایه‌كی‌ لێمان هه‌بوو
ئه‌مڕۆ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ برای‌ به‌ڕێز كاك نه‌ریمان، باوكی‌ نمه‌، كاك سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ خاتوو نمه‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیمان كرد‌و كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خانه‌ی‌ ساوایانمان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ نمه‌ وتی‌ :" ئێوه‌ به‌و منداڵانه‌تان وتووه‌ كه‌ دایك‌و باوكیان نییه‌؟"، وتم نه‌خێر ، وتی‌ :" ده‌منیش پێیان ناڵێم"، دواتر له‌ خانه‌ی‌ ساوایان نمه‌ منی‌ ته‌نها كرده‌وه‌، زۆر جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ قسه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ پێم ده‌ڵێت به‌ مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ كه‌س نه‌ڵێم، به‌تایبه‌ت باوكی‌‌و ئه‌و به‌رێزانه‌ی‌ له‌وێ‌ بوون، منیش وتم به‌سه‌رچاو، وتی‌ "به‌م دادانه‌ بڵێ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵانه‌ هاروهاجیان كرد لێیان تووڕه‌ نه‌بن!"، وتم به‌سه‌رچاو نمه‌گیان داواكه‌ت وه‌رگیراوو جێ‌ به‌جێكراوه‌، بۆیه‌ش داواكه‌یم ئاشكرا كرد هه‌تا هه‌موومان داواكه‌ی‌ نمه‌ به‌دیبهێنین‌و


21/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.