بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە م.عومەر گوڵپی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 21ـی مایسی/2026، ژیلوان عادل شکور ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پێشوازی کرد لە بەڕێز م. عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
لەدیدارێکدا مامۆستا عومەر گوڵپی ستایشی ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرس و کارمەندان کرد بۆ ئەو خزمەتەی بە سودمەندان و چین و توێژەجیاوازەکان دەیکەن ، لەوڕووەوە پرسی هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
پاشان گفتوگۆی ژمارەیەک گرفت و کێشەی هاوڵاتیان تایبەت بە دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرا.
هەر لەو دیدارەدا بەڕێز م. عومەر گوڵپی پشتیوانی خۆی بۆهەر پڕۆژەو کارێکی خێرخوازی و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان خواست.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی ستایشی ڕۆڵی بەڕێز م.عومەر گوڵپی کرد کەلە ماوەی پێنج ساڵ وەک بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ساڵی 2015 _2020 خزمەتی پێشكەش كردوە.
|