بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان کۆبوویەوە.
" کار دەکرێت دەوامو بەرهەمو چالاکی ئەمساڵ لە ساڵی پار زیاترو باشتر بێت"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی 5ـی 2026، بەڕێز ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانیبەوەکالەت، بە ئامادەبوونی پشتیوان موحەممەد، بەرپرسی پاراستنی منداڵان، لەگەڵ بەرپرسی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئامانجەکانی کاری سەنتەرەکانی وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە، هەروەک جەختی کردەوە لەوەی پێویستە هەموو توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ژمارەیەک منداڵی زیاتر لە سەنتەرەکان سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی ئەدای سەنتەرەکان و ڕێکخستنی زیاتریان لە ڕووی کارگێڕیو پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی.
دواتر ، تیشک خرایە سەر پلانی سەنتەرەکان بۆ ڕۆژی ١-٦ ـی ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی منداڵان، پلانی سەنتەرەکان بۆ ٣ مانگی هاوینی ئەمساڵ هەربۆیە ئامادەبووانی ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی پلانی سەرخستنی ئەو بەرنامەو شێوازی کارکردنە، لەکاتی بوونی ڕێگری کرداریو کێشەی دارایی، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە پلانو بەرنامەکەیدا دەچێتەوە.
لەوبارەیەوە بەرپرسەکان بیروڕای خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای دەربڕینی ئامادەیی بۆ جێ بەجێکردنی فەرمانو ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی سەنتەرەکان دەبێتەوە لەکاتی دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری بۆ منداڵ ، لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە.