بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان دەکات
"بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ پشووی هاوین پلانی دەبێت بۆ گەنجان و منداڵانی بێسەرپەرشتی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی"
.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی 5ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لهپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمان، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، ئاگر بورهان بەرپرسی هۆبەی بەدواداچوون ، پێشوازیکرد لەشاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان . کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان دەرون ڕزگار سەرۆکی لقی، ئازادی مەلای سەرۆکی سەندیکای شۆفێران، خەبات میرزا ئەندامی لق و بەرپرسی ڕاگەیاندن، شنۆعەبدوڵا سەرۆکی سەندیکای نەوت و کارەبا.
ئامانجی سهردانهكهیان بریتی بوو له خستنهڕووی ژمارەیەک پرۆژه بەتایبەت کردنەوەی خول و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ سودمەندانی ماڵەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، بههۆیهوه لاوان و منداڵان لە ڕاهێنانەکان بەشداری پێدەکەن وبەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆژەکە پاڵپشتی دەکەن.
لای خۆیهوه بەڕێوەبەری گشتی ،پڕۆژەکەی بەرز نرخاند و كاری ڕاهێنانو ئامادهكردنی دهستی كارو فێركردنی تواناییهكان به لاوان ومنداڵانی ماڵەکان به گرنگ زانی، بهتایبهت لە پشووی هاوینەدا، لهم ڕووهوه دهستخۆشی لێ كردن.
|